کوردستانی

لە رووداوێکدا ژنێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکدا ژنێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا٠

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی گۆمەشینی سەر بە قەزای کۆیە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، لە ئەنجامدا ژنێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی کۆیە رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 کارمەندانمان لە بنکەی بەرگریی شارستانیی دێگەڵە و هەرمۆتە ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵی هاوڵاتییەک لە گوندی گۆمە شین راستەوخۆ کارمەندانمان گەیشتنە شوێنی رووداو توانرا لە ماوەیەکی دیاریکراو رووداوەکە کۆنترۆل بکەن".

ئاماژە بەوەکراوە "رووداوەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژنێک بە ناوی (خجیجە محەمەد سابر) لەدایکبووی 1955، هۆکاری گیانلەدەستدانەکەش تاکو ئێستا لای کارمەندانمان روون نییە بەهۆی دووکەلی ئاگرەکە بووە یاخود پێش وەختە بووە چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکی دادی دەکەین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان