کوردستانی
بەهۆی جێبەجێکردنی میکانیزمێکەوە هاوڵاتییان لە قەیرانی غاز رزگاریان دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەرزی سەرما دەستیپێکردووە بەشێک لە هاوڵاتییان ئەو ئامێرە گەرمکەرەوانە بەکاردەهێنن کە بە غاز کاردەکات، نوێنەری کارگەکانی غازیش لە سلێمانی دەڵێت "ئەمساڵ قەیرانی غاز نییە".
کۆچەر تاهیر، نوێنەری کارگەکانی غاز لە پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا بەهۆی هاتنی سەرماوە خواستی هاوڵاتییان لەسەر غاز زیادیکردووە، ئێمە وەکو کارگەکانی غاز توانیومانە لە وەرزی گەرمادا هەفتەی دوو رۆژ کارنەکەین، بۆ ئەوەی بڕێک غاز لە کارگەکاندا گلبەینەوە بۆ وەرزی سەرما".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا سەرجەم کارگەکانی پارێزگای سلێمانی بڕێک غازمان هەیە، بەهۆی جێبەجێکردنی ئەم میکانیزمەوە تائێستا هیچ قەیرانێکی غاز لە ئەمساڵدا نەبووە".
نوێنەری کارگەکانی غاز لە سلێمانی روونیکردەوە "بەراورد بە ساڵی رابردوو لە 80% بۆ لە %90 قەیرانی غازمان بنبڕکردووە و نەمان هێشتووە هیچ بەرزبوونەوەیەک لە نرخەکەیدا رووبدات".
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا خواستی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی غاز بۆ ئامێرە گەرمکەرەوەکان زیاتر دەبێت، بە تایبەت لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی دابەشنەکردنی نەوتی سپییەوە هاوڵاتییان خواستیان لەسەر ئەو ئامێرە گەرمکەرەوانە زیاتربوو کە بە غاز کاردەکەن.
س،ر