کوردستانی
نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی 11 دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) نرخی کارەبای موەلیدەیان بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2023 دیاریکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی 11 دیاریکرد کە بریتییە لە (273) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک".
ئاماژە بەوەکراوە "لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی ستییەکانى ناو شارى سلێمانى ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى سیتییەکان بۆ ئەم مانگە (تشرینى دووەم) بریتییە لە (273) دینار, جێی ئاماژە بۆکردنەوە مانگى رابردوو تشرینى دووەمی 2023 نرخى کیلۆوات ئاوەرى سیتییەکان (281) دینار بوو".
ئەوەش روونکراوەتەوە "پێویستیشە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن".
س.ر