کوردستانی

شۆڕش ئیسماعیل: داوا دەکەم هاوپەیمانان لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پشتیوانمان بن

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆڕش ئیسماعیل: داوا دەکەم هاوپەیمانان لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پشتیوانمان بن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 شۆڕش ئیسماعیل دووبارە وەک وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووەوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند "ماوەیەکی زۆر دوورکەوتمەوە لە ئەرکەکەم و لەو ماوەیەدا وەزارەتی پێشمەرگە بە قۆناغێکی دژواردا تێپەڕیوە لە هەماهەنگی و لەمپەر و بۆ پرۆسەی چاکسازی دروستبووە، ئێمە لەئێستادا کارمان بۆ یەک تیمی کردووە لەناو وەزارەتی پێشمەرگەدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داواکارم هاوپەیمانان پشتگیریمان بکەن، هەروەها توانیومانە زەمینەی رێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانەکان دروستبکەین".

لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە وتی "هەوڵەکان بەردەوامن بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و داواش دەکەم هاوپەیمانان لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پشتیوانمان بن".

وتیشی "باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کاریگەریی باشی لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە دەدات و دڵنیایی و ئارامی زیاتری پێدەدات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan