کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: ئاسایی نییە ناکۆکییە سیاسییەکان لەناو وەزارەتی پێشمەرگە رەنگ بداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی تشرینی دووه‌می 2023، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر پۆسته‌كه‌ی خۆی و ده‌ستبه‌كار بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی تشرینی دووه‌می 2023، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر پۆسته‌كه‌ی خۆی و ده‌ستبه‌كار بووه‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند "گەشبینین بە گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بۆ سەر ئەرکەکەی، هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر ببێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، جەختم کردەوە ئاساییە ناکۆکی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان هه‌بێت، بەڵام ئاسایی نییە ناکۆکییە سیاسییەکان لەناو وەزارەتی پێشمەرگە رەنگ بداتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "داوام کرد بەرپرسان و پلەباڵاکانی وەزارەت پیشەییانە و بەدوور لە لایەنگیری سیاسی ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن و هەموو توانای خۆیان تەرخان بکەن بۆ جێبەجێکردنی باشتر و خێراتری خاڵەکانی پرۆسەی چاکسازی".
س.ر
س.ر