کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل: پێویسته‌ پارتی و یه‌كێتیی ته‌با بن

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل: پێویسته‌ پارتی و یه‌كێتیی ته‌با بن
مه‌ودا میدیا -

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌ پێشوازی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ له‌ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌ " پێشوازى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ڕێز شۆڕش ئيسماعيل، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ين. هه‌نگاوێكى دروست و گرنگه‌ و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لێده‌كه‌ين".

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ئاڵنگارييه‌كان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى وا ده‌خوازێت لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتیى، ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوانيان پته‌وتر بكه‌ن و بگه‌نه‌ لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له‌م پێناوه‌دا‌ ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدا ده‌بين.
Qaiwan
Qaiwan