کوردستانی

هه‌ولێر.. سه‌دان كارتۆن گۆشتی به‌سه‌رچوو ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ولێر.. سه‌دان كارتۆن گۆشتی به‌سه‌رچوو ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئاسایشی هەولێر دەستیگرت بەسەر 425 کارتۆن جەرگی مریشکی ئێرانیدا  و رایگه‌یاند. جگه‌ری ماوەبەسەرچوو لە هەر شوێنێک ببینین؛ دەستی بەسەردا دەگرن. 

به‌گوێره‌ی لێدوانی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندیی هەولێر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووری لە ئاسایشی گشتیی هەولێر، دەستگیرا بەسەر 425 کارتۆن جەرگی مریشکی ئێرانیدا ، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندایه‌ بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر جگه‌ر و گۆشتی ماوه‌به‌سه‌رچوودا بۆ ناو شاری هه‌ولێر. 

ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌و رێوشوێنانه‌، رێژەی هێنانەناوەوەی جگه‌ر و گۆشتی ماوەبەسەرچوو بۆ سنووری پارێزگاکە کەمتربووەتەوە، له‌كاتێكدا له‌ماوەی رابردوودا رێژەیەکی زۆر لە جگه‌ری ماوەبەسەرچوو، لە رێگەی دەروازەی باشماخەوە دەهێندرایە ناو هەرێمی کوردستان.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان