کوردستانی

دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌.. كانزاكانی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌.. كانزاكانی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

كه‌مێك پێش ئێستا راگه‌یاندنی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی نه‌وت بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌. 

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: سەبارەت بەو بەشەنەوتەی کە بریارە لەبەغدادەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان لەسەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە، بریاردرا لەکاتی هاتنیدا تەرخان بکرێت بۆ ناوچە شاخاویی یەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین. 

راگه‌یاندنی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناو شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت بەنرخی سەدو سێ هەزار و پێنج سەد دینار بۆ دوو سەد لیتر بەهەمان میکانیزم.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان