کوردستانی
چاره‌سه‌ری یه‌كسانیی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌روانگه‌ی قوباد تاڵه‌بانییه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له شاری هه‌ولێر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیکرد لە عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و چەند پرسێکیان تاوتوێكرد، له‌وانه‌ش كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردن و نه‌وت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له شاری هه‌ولێر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیکرد لە عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و چەند پرسێکیان تاوتوێكرد، له‌وانه‌ش كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردن و نه‌وت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان، ھەردوولا ھیوایان خواست ھەڵبژاردنەکان لە کەشێکی ئارام و بێ کێشەدا بەڕێوەبچێت و ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی ھەموو خەڵکی عێراقدا تەواو ببێت.
قوباد تاڵەبانی له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركوكه‌وه رایگەیاند، لەم ساڵانەی دواییدا جیاوازی زۆر دەکرێت لەنێوان پێکھاتەکانی ئەو شارەدا و چارەسەر ئەوەیە لە دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە شێوازی بەڕێوەبردنی شارەکە بگەڕێینەوە بۆ پرەنسیپەکانی سەرۆک مام جەلال، بۆ ئەوەی کەرکوک ببێتە شارێکی نمونەیی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان سەرجەم پێکھاتەکاندا و ھیچ لایەنێک ھەست بە ستەم و نادادپەروەری و پەراوێزخراوی نەکات.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پرسی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم و کێشەی بەشە بودجەی ھەرێم کرا و جێگری سەرۆک وەزیران رێككه‌وتنێكی گشتگیری به‌پێویست زانی و ھیوای خواست بە زوویی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەست پێبکاتەوە.