کوردستانی
وه‌فدێكی ئه‌مه‌ریكیی: ئیداره‌ی واشنتۆن خۆشحاڵه به گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و جەنەڕاڵ مەکنێنزی بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان و کۆڵۆنێڵ گاجێڕۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی ئەمریکا لەکونسوڵخانەی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و چه‌ند كه‌یسێكی هه‌نووكه‌ییه‌كان تاوتوێكرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، کۆڵۆنێڵ گاجێڕۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی ئەمریکا لەکونسوڵخانەی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، ئیدارەی واشنتۆن دڵخۆشن بە گەڕانەوەی وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ ئەرکەکەی.

له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه وه‌زیری پێشمه‌رگه داوای هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له ئه‌مه‌ریكا كردووه و وتوویه‌تی "هیواخوازم پەیوەندییەکانمان بەرەو باشتر هەنگاو بنێت، دۆخی ئێستای ناوچەکە پێویستی بەکاری پێکەوەیی هەیە، بۆ رووبەڕوبونەوەی پێشهات و مەترسییەکان".
له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا هیوایان خواست قۆناغێکی نوێی کارکردنی هاوبەشی دوور مەودا لە وەزارەتی پێشمەرگە بێتە ئاراوە، کە هەمووان پێکەوە بتوانن پڕۆسەی چاکسازی زیاتر پەرە پێبدەن. هەروەها ستایشی هەوڵەکانی ڕابردووی وەزیری پێشمەرگەی کرد لە پڕۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.