کوردستانی
بەهۆی بڕیارێکی حکومەتەوە نرخی ئارد بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نرخی ئارد لە بازاڕەکاندا بەرزبووەتەوە و خاوەن نانەواخانەکان و هاوڵاتییان نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
حاجی عوسمان، خاوەن نانەواخانە لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا نرخی فەردەیەک ئارد لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 500 دیناری چووەتەسەر، بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گومرگی ئاردی زیادکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "جاران بۆ یەک تۆن ئارد 90 هەزار گومرگ وەردەگیرا، بەڵام لە ئێستادا 40 هەزار دینار زیادکراوە واتە بۆ یەک تۆن ئارد 130 هەزار دینار گومرگ وەردەگیرێت".
ئەو خاوەن نانەواخانەیە وتی "ئەم بەرزبوونەوەی ئێستا کاریگەرییەکی کەمی لەسەرمان دروستکردووە، بەڵام ئەگەر نرخەکەی زیاتر بەرزبێتەوە ئەوا کاریگەریی زیاترمان لەسەر دروستدەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی زیانمان پێبگات".
وتیشی "وەک نوێنەری نانەواخانەکان چەندینجار قسەمان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کردووە تاوەکو نرخی گومرگ کەمبکرێتەوە، بەڵام هیچ وەڵامێک نەدراوینەتەوە".
س.ر