کوردستانی
کاتی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوونی کرێنشینان درێژکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاشکرایکرد پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژدەکرێتەوە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاشکرایکرد پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2023 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پێشتر رۆژی 30ی تشرینی دووەم وەک دوا وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە دیاری کرابوو، بەڵام بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک و تا کۆتایی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە، ئەمەش وەک هەلی زیاتر و کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا بەهەر هۆکارێک بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبووە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە".
لە مانگی ئابی ئەمساڵ لە دوای تەواوکردنی رێکار و ئامادەکارییەکان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان راگەیاند، لەوکاتەوە زیاتر لە 22 هەزار خێزان لەسەرجەم ناوچەکان فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە.
یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار زیاتر یەکەی نیشتەجێبوونە و لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبووندا دروستکراون کە بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.
س.ر
یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار زیاتر یەکەی نیشتەجێبوونە و لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبووندا دروستکراون کە بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.
س.ر