کوردستانی
روونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەی توێژێکەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لەبارەی دابەشکردن شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین روونکردنەوە دەدات.
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم هەفتەیە لە سنووری پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئەیلول کۆتایی پێدێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان دابەشنەکراون".
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ وتی "هەوڵێک هەیە کە دابەشکردنی مامۆستایانی وانەبێژ لەو پەروەردانە دوابخرێت بەهۆی بایکۆتەوە، بەڵام ئێمە لە هەوڵی بەردەوامین و هەوڵدەدەین تاوەکو کۆتایی هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی سەرجەم وانەبێژان دابەشبکرێت".
س.ر