کوردستانی
"شێخی تیكتۆك" دەسگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن پۆلیسی سۆران-ەوە، هاوڵاتییەك كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیكتۆك خۆی بە "شێخی تیكتۆك" ناساندووە دەستگیركرا و هۆكاری دەستگیركردنەكەی "مامەڵەكردنە بە پێچەوانەی ئاداب و نەریتی كۆمەڵگە".
پۆلیسی سۆران دەڵێت؛ دوای لایڤ کردن (كردنەوەی ڤیدیۆی راستەوخۆ) و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک گرتەڤیدیۆ لەلایەن کەسێک بەناوی خوازراوی خۆی (شیخ بەرەکات) كە ناوی رەسەنی خۆی (ک. س. خ) کە بە شێخی تیکتۆک ناسرابوو و پێچەوانەی ئاداب و نەریتی گشتی بوو کاردانەوەیەکی خراپی لەناو کۆمەڵگەی کوردی لێکەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەندامی داواکاری گشتیی بەوهۆیەوە سکاڵایەکی لە دژی ناوبراو جووڵاند و بنکەی پۆلیسی چۆمان-یش نمایشی دادوەری لێکۆڵینەوەی چۆمان-ی کرد، پاشان دادوەر بریاریدا بە دەستگیرکردنی.
"دواتر و دوای دەستنیشانکردنی شوێنی دانیشتنی داواكراو، مەفرەزەی بنکە بە سەرپەرشتیی ئەفسەری بنکە بەمەبەستی دەستگیرکردنی دەرچوون و سەرەنجام دەستگیرکرا، دانیشیناوە بە تاوانەکەی و لە ئێستادا راگیراوە بەپێی مادەی2 لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی" بەپێی پۆلیسی سۆران.
ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی مانگی رابردوودا، لەلایەن داواكارانی گشتی و هێزە ئەمنییەكانەوە لە هەرێمی كوردستان، هەڵمەتی دەستگیركردنی هەندێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەتایبەت تیكتۆك بەردەوامیی هەیە، كە لەرێگەی كردنەوەی ڤیدیۆی راستەوخۆ كردار و گوفتار و مامەڵەی پێچەوانەی رەوشت و نەریتی كۆمەڵگەیان ئەنجامداوە.
ژ.ع