کوردستانی

سەرۆكایەتیی شارەوانی هاونیشتیمانییان ئاگاداردەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكایەتیی شارەوانی هاونیشتیمانییان ئاگاداردەكاتەوە
مەودا میدیا-

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاونیشتیمانییان ئاگاداردەكاتەوە لە بەربەستكردنی شەقامێك و دەڵێت "سێ رۆژ دەخایەنێت".

لە راگەیەیەندراوەكە شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، سبەی پێنجشەممە رێکەوتی 30ی تشرینی دووەمی 2023 کاتژمێر 8:15 خولەکی سەرلەبەیانی، شەقامی دابان لە گەڕەکی کارێزەوشك لە بەردەم مزگەوتی دارسلام بە ئاڕاستەی مزگەوتی شەفیق بەگ بەربەستدەكرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، بۆ ماوەی سێ رۆژ شەقامەكە بەربەستدەکرێت و ئەوەش بەمەبەستی کارکردن و قیرتاوکردنی شەقامەكەیە.

"داواکارین لە هاوڵاتییان و کاسبکاران و نیشتەجێبووانی خۆشەویستی ئەو گەڕەکە کە نزیکن لە شەقامەکەوە، هاوکاریی و هەماهەنگیمان بکەن، تاوەکو کاری قیرتاوکردنەکە کۆتایی پێدێت ئاو نەڕێژنە سەر شەقامەکە" شارەوانی سلێمانی وا دەڵێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان