کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێم دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای سێ رۆژ كۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی ناوەند، ئەمشەو شاندی هەرێمی كوردستان تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم گەڕانەوە هەولێر.
ئەمشەو 29ی تشرینی دووەمی 2023، شاندی حكومەتی هەرێم تایبەت بە پرسی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە گەڕانەوە هەولێر، ئەوەش پاش سێ رۆژ كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرس و لایەنە پەیوەندیدارەكان.
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، داواكاریی شاندەكەی هەرێم لە دوو بڕگەی سەرەكیدا خۆی دەبینێتەوە كە بریتین لە رەوانەكردنی دوا گوژمەی 700 ملیار دیناری قەرزی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لەگەڵ ناردنی قەرزی دیكە بۆ هەرێم هەتا چارەسەركردنی پرسی یاسای بودجە.
بۆ وەڵامی داواكارییەكانی شاندەكە، هێشتا ناوەند هیچ بڕیارێكی نەداوە و پێویستە هەرێم چاوەڕێ بێت، هاوكات بەهۆی ئەوەی لە سبەی 30ی تشرینی دووەمەوە ئەو بەڕێوەبەرانەی بە وەكالەت پۆستەكانیان بەڕێوەدەبەن و پلەتایبەتن ناتوانن واژۆ لەسەر بڕیار و كارەكان بكەن، كێشەیەكی دیكە بۆ ناردنی دوا 700 ملیاری قەرزی مووچە دروستدەبێت.
هۆكاری دروستبوونی بەربەستی ناردنی 700 ملیارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هەریەك لەبەڕێوەبەرانی بانكەكانی رەشید، تی بی ئای و رافیدەین بە وەكالەت كارەكان بەڕێوەدەبەن.
سەبارەت بە چارەسەركردنی كێشەكە، هەفتەی داهاتوو بڕیاردەدرێت لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە، هاوكات تایبەت بە قەرزی دیكە لایەنە عیراقییەكان كۆدەبنەوە و بڕیاردەدرێت لەوەی ئایا قەرزی نوێ بنێردرێت بۆ هەرێم یاخود یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە، لە هەرێم زیاتر لە پێنج مانگە قەیرانی ئابووری هەیە، بەدەر لەوەی مووچەی مووچەخۆران دواكەوتووە و بەهۆیەوە كەرتی پەروەردە لە بەشێك لە ناوچەكان پەكخراوە، نرخەكان لە بازاڕدا روویان لە بەرزبوونەوەیە و ناجێگیریی بەهای دۆلاریش كاریگەرییەكی زیاتری لەسەر دۆخەكە داناوە.
ژ.ع