کوردستانی

مێرمنداڵێك دەستگیركرا و دانیناوە بە تاوانەكەیدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مێرمنداڵێك دەستگیركرا و دانیناوە بە تاوانەكەیدا
مەودا میدیا-

مێرمنداڵێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە تۆمەتی دزینی پارە و مۆبایل و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی دەستگیرکرا و پۆلیس رایدەگەیەنێت "پلانداڕێژیی بۆ دزیكردنی زیاتر كردووە".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئەمشەو رایگەیاند، هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین (مکافحة) کە بە وتەی خۆی دزیی لە دوکانەکەی کراوە، دوکانەكەی تایبەت بووە بە فرۆشتنی مۆبایل و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی.

"دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیانکرد بە کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری ورد سەبارەت بە رووداوەکە و توانرا لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر تۆمەتبارێک دەستگیربکەن بەناوی (ن. ع. ا) لەدایکبووی ساڵی 2009" بەپێی پۆلیسی راپەڕین.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیناوە بە تاوانەکەیدا و لەئێستادا ئەو مێرمنداڵە بەپێی مادەی 443 بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.

هاوكات تۆمەتباری ناوبراو دانی بەوەشداناوە کە بەرنامەڕێژیی کردووە بۆ دزیکردن لە چەند دوکانێکی دیكە.

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان