کوردستانی
فەرماندە كوردەكەی رۆژئاڤا: سەبارەت بە هێزەكانیان لە ناوچەكە ئەمەریكا ئاگاداری كردووینەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە چاوپێكەوتنێكدا رایدەگەیەنێت "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئاگاداری كردوونەتەوە هێزەكانی لە ناوچەكە ناكشێنێتەوە"، دەشڵێت ئەگەری ئەوە هەیە دۆخەكە ئاڵۆزتربێت.
جەنەراڵ مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ خانمە رۆژنامەنووس ئامبێرین زەمان لە پێگەی ئەلمۆنیتۆری بەریتانی رایگەیاند "ئێران دەیەوێت هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە سوریا دەربكات، ئەوەش ئامانجێكی سەرەكیی و هاوبەشییەتی لەگەڵ سوریا و توركیا، بەڵام ئەمەریكییەكان پێیان وتووین لە ناوچەكە دەمێننەوە".
عەبدی لەو چاوپێكەوتنەدا دەڵێت "فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی هێرشیكردووەتە سەر کۆگایەکی هێزەكانی سوریای دیموكرات، بەهۆیەوە ژمارەیەك شەڕڤان برینداربوون و زیانی مادیی زۆریشی لێكەوتووەتەوە" رەخنەش لە وەڵامی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ هێرشەكان دەگرێت و ئاماژە بەوەدەكات "چونکە پێموایە ئەو وەڵامانە نابنە هۆی ئەوەی ئەو میلیشیایانەی هێرشەكان ئەنجامدەدەن چاویان بترسێت".
"ئێمە نامانەوێت ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات ببنە گۆڕەپانی جەنگی ئەمەریكا و ئێران، چونکە توركیا دۆخی ناوچەكە دەقۆزێتەوە بۆ فراوانكردنی هێرشەكانی بۆ سەر رۆژئاڤا، ئەگەر هێرشەكانی توركیا بەردەوام بن دەبنە كۆسپی بەردەم جەنگی دژی چەكدارانی داعش" كۆبانی لە چاوپێكەوتنەكەیدا جەختیكردووەتەوە.
سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس-یش، مەزڵوم بە زەمان-ی راگەیاندووە، چارەسەرنەكردنی پرسی كورد و فەڵەستین دەبێتە گەورەترین سەرچاوەی نا سەقامگیریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چارەسەركردنی دۆزی كورد و فەڵەستینیش رێگەچارەیە بۆ سەقامگیریی ناوچەكە".
سەبارەت بە هەڵوێستی رۆژئاڤا، مەزڵوم عەبدی روونیكردووەتەوە "نامەیەكمان بۆ مەحمود عەباس، سەرۆكی فەڵەستین ناردووە و پشتیوانییمان بۆ گەلی فەڵەستین و دروستكردنی دوو دەوڵەتی فەڵەستینی و ئیسرائیلی دەربڕیوە".
ژ.ع