کوردستانی

سەبارەت بە مووچە، حكومەتی هەرێم وەڵامی سەرۆكی رەوتی حیكمە دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە مووچە، حكومەتی هەرێم وەڵامی سەرۆكی رەوتی حیكمە دەداتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، وەڵامی عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی دایەوە و رایگەیاند "

لە پەیامێكدا كاتژمێر 1:00ی شەوی 30ی تشرینی دووەمی 2023، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ‎ئەمڕۆ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی پەیامێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، داوادەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مامۆستایان خەرجبکات. 

هەورامانی لە درێژەی پەیامەكەدا دەڵێت "‎ئێمە بە تەواوی لەگەڵ ئەم پەیامەداین، بەڵام جەنابیان ئاگادارە کە ئەوە حکومەتی هەرێم نییە مووچەکان نادات، بەڵکو حکومەتی فیدراڵییە کە مووچەی مامۆستایان و هەموو مووچەخۆرانی کوردستانی راگرتووە و بە شێوەیەکی زۆر نادادپەروەرانە ئامادەنییە مووچە و بەشەبودجەی هەرێم رەوانە بکات".
 
هاوكات وتەبێژی حكومەتی هەرێم داوای لە عەممار حەکیم كردووە رووی پەیامەكەی لە بەغدا بێت و پاڵپشتیی لە کۆتاییهێنان بەو "نادادپەروەرییە" بکات.

جەختیشیكردووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی ئەرکەکانی سەر شانی خۆی جێبەجێکردووە و پابەندی رێککەوتنەکان بووە، بەڵام ئەوەیان لە لایەنی بەرانبەر بەدینەکردووە.

دوێنێ عەمار حەكیم لە پەیامێكدا لە پەڕەی فەرمیی خۆی رایگەیاند، لە نزیكەوە چاودێریی خۆپیشاندانی مامۆستایان دەكەن و پشتیوانیانن، داواشی لە حكومەتی هەرێم كرد مووچەكانیان پێبدات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی سێ مانگە مووچەخۆرانی  هەرێمی كوردستان مووچەیان پێنادرێت و بەهۆیەوە لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێم پرۆسەی پەروەردە و فێركردن و خوێندنی باڵا پەكی كەوتووە، لەلایەكی دیكەوە قەیرانی ئابووری لە بازاڕەكاندا بەدیدەكرێت و ناجێگیریی بەهای دۆلاریش دۆخەكەی سەختتر كردووە بۆ هاوڵاتییان.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان