کوردستانی
پاش زیاتر لە 17 ساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی كارگێڕیی ژوورە بازرگانییەكان لە هەرێم ئەنجامدەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كاتژمێر 8:00ی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2023، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی كارگێڕیی ژوورەكانی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و بڕیارە هەتا كاتژمێر 5:00ی ئێوارە بەردەوامبێت.
هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە پارێزگاكانی هەرێم دوای زیاتر لە 17 ساڵ بەڕێوەدەچێت لە هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە.
لە هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێم ئەمجارە 13 کاندیدی نوێ هەڵدەبژێردرێن و پێکهاتەی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژوورە بازرگانییەکان پێكدێنن. چوار کەسی دیكەش وەک شوێنگرەوە دەمێننەوە.
ژمارەی کاندیدانی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژوورە بازرگانییەکان 86 کەسە و دابەشبوون بەسەر پارێزگاکاندا بەمشێوەیە؛
هەولێر 33 کاندید
سلێمانی 26 کاندید
هەڵەبجە 10 کاندید
دهۆک 17 کاندید
بەپێی راگەیەندراوی ژوورە بازرگانییەكان، لە سلێمانی خولی دوازدەهەم، لە هەولێر خولی نۆیەم و لە هەڵەبجەش خولی یەكەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی كارگێڕیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی بەڕێوەدەچێت، كە دواهەمین هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان پێش ئەم هەڵبژاردنە لە 16ی نیسانی 2006 ئەنجامدراوە.
لەم هەڵبژاردنەدا 29 هەزار و 684 کەس مافی دەنگدانیان هەیە بۆ دیاریكردنی ئەنجومەنی كارگێڕیی ژوورە بازرگانییەكان لە هەرێم و هەتا کاتژمێر 5:00ی ئێوارە سندوقەکان کراوە دەبن.
ژ.ع