کوردستانی

وەزارەتی دارایی و ئابووری روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی و ئابووری روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

سەبارەت بە خەرجكردنی شایستە داراییەكانی وانەبێژان، وەزارەتی دارایی و ئابووری روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت "تۆمەتباركردنمان نادروستە".

لە راگەیەندراوەكەی ئەمڕۆ 30ی تشرینی دووەمی 2023ی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە "لە چەند پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلولی وانەبێژان بڵاوکراوەتەوە و لە چەند بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی بە هۆکاری خەرجنەکردنی شایستەکانیان تۆمەتباردەکەن". 
                                                                                                                  لە وەڵامدا، وەزارەتەكە ئاماژە بەوەدەكات، بۆ سەرجەم وانەبێژان و رای گشتیی رووندەکەنەوە، هیچ بڕیار و رێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرجکردن یان خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە. 

ئەوەش لەكاتێكدایە لە سنووری هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك شایستە داراییەكانی مانگی ئەیلول بۆ وانەبێژان خەرجكراوە، بەڵام لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، هێشتا مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ نەدراوە و بەشێك لە پەڕەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ وەزارەتی دارایی و ئابووری تۆمەتباردەكەن.

هاوكات لە  دەسپێكی ساڵی خوێندنی 2023 - 2024 هەتا ئێستا، ماوەی نزیكەی چوار مانگە، لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی بایكۆتی بەشێك لە مامۆستایانەوە، پرۆسەی خوێندن لە ژمارەیەكی زۆر لە خوێندنگەكان راگیراوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان