کوردستانی
21 كرێكار لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێكخراوێكی قازانجنەویست لە سنووری هەرێم رایدەگەیەنێت، لەماوەی تەنها دوو مانگدا، 21 كرێكار لەمیانی كاركردنیان گیانیان لەدەستداوە و هۆكاریش نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتیی كار بووە.
رێكخراوی ئاشتی و ئازادی رایدەگەیەنێت، لەماوەی تەنها دوو مانگدا 21 كرێكار بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی و تەندروستیی پیشەییەوە لەمیانی كاكركردن گیانیان سپاردووە.
بەپێی ئامارەكانی ئەو رێكخراوە، ئەو 21 كرێكارە لە ماوەی مانگەكانی تشرینی یەمەم و تشرینی دووەمی ئەمساڵ بە رووداوی جۆراوجۆر گیانیان سپاردووە، داواشدەكات كاربكریت بۆ رێگرتن لەو دۆخە خراپەی كرێكاران هەیانە لە هەرێمی كوردستان.
لەو دوو مانگەدا کۆی گشتی 12 رووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراون، لە شوێنەکانی کار کە بەهۆیانەوە 21 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و هەشت کرێکاریش برینداربوون.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە، رووداوەكان لە سەرجەم شارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەكانی سەر بە پارێزگاكان روویانداوە.
ژ.ع