کوردستانی

هەفتەی داهاتوو مووچەی توێژێك دابەشدەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەی داهاتوو مووچەی توێژێك دابەشدەكرێت
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیا رادەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەشدەكرێت.

"یەکشەممە 3ی كانوونی یەكەمی 2023 شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 9 دابەشدەکرێت لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین" كارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئەمڕۆ پێنجشەممە بە مەودا میدیای راگەیاند.

هەفتەی رابردوو لە پەروەردەکانی دهۆک و هەولێر ئەو شایستە داراییە بۆ وانەبێژان خەرجكرا، بەڵام لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە پرۆسەكە دواكەوت و ئەوەش مشتومڕی لێكەوتەوە.

ئەو سنوورانەی هێشتا مووچەكانیان بۆ خەرجنەكراوە بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیان کردووە و داوای دامەزراندن دەکەن، بۆیە بەشێك لە چالاكوانان هۆكارەكەیان بۆ بایكۆت گەڕاندەوە، هەر زوو وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەو وتانەی رەتكردەوە و رایگەیاند "تۆمەتێكی بێبنەمایە". 

بەپێی رێنمایی ژمارەی 14ی  وەزارەتی دارایی و ئابووری، بڕی
350 هەزار دینار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم و 400 هەزار دینار بۆ بەکالۆریۆس تەرخرانکراوە. 

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان