کوردستانی
پێشبینیی كه‌شناسان بۆ رۆژانی داهاتوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
دوای بارانبارین به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له رۆژانی رابردوودا و په‌ڵه‌دان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكردن به جوتكردن و ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌رزی زستان، شاره‌زایانی كه‌شناسیی پێشبینیی نوێ ده‌كه‌ن.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای بواری كه‌شناسیی له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك پێشبینییكرد، بەهۆی رووتێکردنی سیستەمێکی تری زەبەلاحی پەستان بەرز کە لەزەریای ئەتڵەسەوە درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکە، لەچەند رۆژی داهاتوودا، بۆ ماوەی هەفتەیەکی تر یان زیاتریش ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان کەشێکی وشک و سەقامگیر بەخۆوە ببین و بەرزە پەستان وەک دیوارێک دەبێتە بەربەست لەهاتنی شەپۆلەکانی دابارین.
هاوكات سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای بواری كه‌شناسیی و جوگرافیا و بوومه‌له‌رزه بڵاویكرده‌وه، دەرکەوتنی ناوچەیەکی پەستان نزمی چالاکی هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، بۆ کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە نێوان ( 10 تاوەکو 15 ی مانگی 12 ) شەپۆلێکی باش و گشتگیری باران دەبارێت.