کوردستانی

به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با سبه‌ینێ كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با سبه‌ینێ كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاره‌با كۆتاییدێت و ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، به‌و پێیه‌ش، سبه‌ینێ كاره‌با دوای كه‌مكردنه‌وه‌، ئاسایی ده‌بێته‌وه‌. 

له‌ روونكردنه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا كه‌ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات 300 مێگاوات کارەبا لە ڕۆژی (15)ی ئەم مانگەوە کەم بووەتەوە و تا كۆتایی مانگ پرۆسەکە تەواو دەبێت و وێستگەکە دەکەوێتەکار و ماوەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەم چاکسازییە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی سەرماوە، بۆیە ماوەی چەند رۆژێکە کاتەکانی پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە.

كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیی به‌رچاوی رای گشتیی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا لێكه‌وته‌وه‌ و هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌ میدیایی و چالاكوانه‌كان رایانگه‌یاند، كاره‌با له‌كاتێكدا كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر راگه‌یه‌ندراوه‌، كاره‌بای هه‌رێم به‌ شاری موسڵ ده‌فرۆشرێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان