کوردستانی

ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو  بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگه‌یاند
مه‌ودا میدیا - 

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند، كه‌ ده‌یان كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه‌ .

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، دەستیان گرتووه‌ بەسەر بڕی ( ٥٠ )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا. 

روونیكردووه‌ته‌وه‌، "دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی ٢٠٢٣/١١/١٧ لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لەکاتێکدا هەردوو تۆمەتباری بازرگان لە هەوڵی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکاندابوون هێزەکانی ئاسایش توانیان بڕی ( پەنجا )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ )دەستبەسەردابگرن و تۆمەتباران دەستگیربکەن".

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان