کوردستانی
ئاماری كۆڵبه‌رانی كوژراو له ماوه‌ی هه‌شت مانگدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له تاراوگه‌یه و چاودێریی دۆخی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا 16 كۆڵبه‌ر كوژراون.
ئه‌و رێكخراوه روونیكردووه‌ته‌وه، لە ماوەی 8 مانگ و چواری رۆژی رابردوودا، 16 کۆڵبەر به گوله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراون، كه له‌ناویاندا كۆڵبه‌رێكی تەمەن 17 ساڵ هه‌یه بە ناوی فارووق عەلیزادە، خەڵکی شارۆچکەی ره‌بەت، لە سنوورەکانی شاری بانە کوژراون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە سەرەتای وه‌رزی پایزەوە تا ئێستا واتە لە ماوەی (70) رۆژدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 82 کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌کانی ئێران لە سنووری شاری بانە برینداركراون.

راپۆرتەكه دەریدەخات کە لە ماوەی 34 رۆژی کۆتایی ئەم ساڵدا کوشتنی کۆڵبەران لە سنووری بانە زیادیکردووە، هەروەها 6 کۆڵبەر لە کۆی ئەم 16 کۆڵبەرە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون لەو یەک مانگەدا کوژراون.