کوردستانی
هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاشكراده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
عەتا محەمەد، سەرپەرشتیاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتوو ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانییەکان بڵاودەکرێتەوە، كه دوێنێ له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ژووری بازرگانی سلێمانی كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، لەتەلاری هونەر پرۆسەی دەنگدان بۆ ماوه‌ی 9 كاتژمێر بێ كێشه و گرفت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچووه و له‌ئێستادا پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەکۆی ۹٦۱۷ دەنگدەر لە پارێزگای سلێمانی ۳۷٠٦ دەنگدەر بەشداری دەنگدانی کردووە، بۆ دەنگدان بە ۲٦ بەربژێر ، کە کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ۱۳ کورسی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
لە دوای هەڵبژاردنیش ئەندامانی نوێى ئەنجوومەن کە لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان ژمارەیان (37) ئەندامە، لە هەولێر 13، لە سلێمانى 13، دهۆک 11، هەڵەبجە 9، سەرۆک و دوو جێگر بۆ یەكێتی ژوورە بازرگانى و پیشەسازیىەكانی هەرێمى کوردستان هەڵەبژێرن.