گێتی

ئاگربه‌ست كۆتایی هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگربه‌ست كۆتایی هات
مه‌ودا میدیا - 

سه‌ره‌رای پشتگیریی ناوچه‌یی و ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی له‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگربه‌سته‌كه‌ كۆتایی هات و ئیسرائیلیش پلانی قۆناغی داهاتووی شه‌ڕی هه‌یه‌. 

هه‌ینی رابردوو ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی گۆرینه‌وه‌ی دیله‌كان و گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی به‌ شاری غه‌زه‌ ده‌ستیپێكرد. 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیوای خواست ئاگربه‌ست له‌و چه‌ند رۆژه‌دا كۆتایی نه‌یه‌ت و ماوه‌كه‌ی نه‌ك دوو رۆژ به‌ڵكو زیاتر درێژبكرێته‌وه‌ و پێشوازییشی كرد له‌ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و داوایكرد ته‌واوی دیله‌كان ئازادبكرێن، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ناتۆ پێشوازی له‌ باسی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست كرد.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی هۆشدارییدا له‌وه‌ی كه‌ مه‌ترسیی مه‌رگ له‌سه‌ر دانیشتوانی غه‌زه‌ هه‌یه‌، له‌كاتێكدا كه‌ سه‌رچاوه‌ ته‌ندرووستییه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین رایانگه‌یاندووه‌، تا ئێستا 15 هه‌زار كه‌س كوژراون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان