کوردستانی
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیی : زستانی داهاتوومان یەکێک لە زستانە سەختەکان ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسیی ده‌ڵێت: زستانی داهاتوو یەکێک دەبێت لەهەرە زستانە سەختەکان لەناوچەکانی هەرێم زۆر شێوەی لەوەرزی زستانە سەختەکەی وەرزی دابارینی 1991 - 1992 دەکات به‌تایبەت لەڕووی سەرما و بەفرەوە، كه ئەو ساڵە زۆرترین بارستە هەوای سارد دابەزی و بووە هۆی هاتنی چەندین شەپۆلی سەرما و سۆڵەی توند‌و بەفر بارین بۆ سەر ناوچەکان.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسیی له نوسینێكدا كه له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه بیریهێناوهتهوه، لەچەند ڕۆژی رابردودا بەفرێکی مێژوویی زۆر مۆسکۆی پایتەختی رووسیای رۆژهەڵاتی ئەوروپای گرتەوە، کە به‌پێی دەزگای کەشناسی رووسیا لەماوەی 150 ساڵی رابردوودا مۆسکۆ بەفری بەو شێوە زۆرەی بەخۆیەوه نەبینیوە، هاوکات بەفری زۆر چەندین وڵاتی تری ئەوروپای گرتووه‌تەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەکە کە بارستە هەوایە ساردەکان لەمساڵ و بۆ داهاتوو بەتایبەتی زۆرتر‌و چالاک‌تر دەبن.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسیی ده‌شڵێت: چالاکی بارستە هەوایە ساردەکان ئەمساڵ لەلوتکەی زۆریدایە تا ئێستا و پێشبینی دەکەین لەداهاتوودا زیاتریش ببن و چالاک‌تر بن ئەمساڵ تا ئێستا AOی زەریای بەستەڵەکی باکور زۆرترین گلدانەوەی بارستە هەوای ساردی هەبووە بەرەو ناوچەکانی خوارەوەی نیوە گۆی باکوری زەوی، پێشبینی دەکەین لەناو مانگەکانی دوانزە و یەک و دوو بەتایبەتی چەندین بارستە هەوای توند‌و زۆرساردی سیبری رووسی و جەمسەری باکور بەرەو ناوچەکانمان شۆڕ ببنەوە، ئەمەش لەئەنجامداو بەهۆی کاریگەری دیاردەی ئێل نینۆ کە دەبێتە زیادبوونی شێ و هەورو شەپۆلەکان بۆ سەروی نۆڕماڵ و کاریگەری چەند سیستەمێکی تری کەش و هەوا لەسەر ناوچەکان شەپۆلی بەفرو سەرماو سۆڵەی توند.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسیی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، شەپۆلی بەفرو سەرماو سۆڵەی توند له مەودای مانگه‌كانی دوانزده و یه‌ك و دوودا روو لەناوچە جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەکەن و ئەمەش دەبێتە رەخساندنی زستانێکی سەختی بەفراویی و به داباراناوی و زۆر سارد و بۆ دواتریش ئەوەی دەمێنێ وەرزی دابارین زۆر باش دەبێت و له کاتی نزیکبوونەوەی شەپۆلەکاندا ورده‌كاریی باس ده‌كه‌ن.