کوردستانی

وه‌زیری دارایی عیراق هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ مه‌سعود حه‌یده‌ر سه‌نده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیری دارایی عیراق هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ مه‌سعود حه‌یده‌ر سه‌نده‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌، وه‌زیری دارایی عیراق سه‌رجه‌می ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ مه‌سعود حه‌یده‌ر، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق سه‌ندووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ره‌سمیی كه‌ ئیمزای ته‌یف سامی محه‌مه‌د، وه‌زیری دارایی عیراق و به‌رواری ئه‌مڕۆی له‌سه‌ره‌، بڕیاردراوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی مه‌سعود حه‌یده‌ر، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق.

له‌ سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه‌، مه‌سعود حه‌یده‌ر، كه‌ پێشتر راوێژكاری مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، كرا به‌ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق.

Qaiwan
Qaiwan