کوردستانی

كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ .. كه‌شناسانیش پێشبینیی زستانێكی سارد ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ .. كه‌شناسانیش پێشبینیی زستانێكی سارد ده‌كه‌ن
مه‌ودا میدیا -

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و كه‌ش و هه‌وا جۆرێك سه‌قامگیر ده‌بێت و پله‌كانی‌ گه‌رماش نزیكده‌بنه‌وه‌ له‌ تۆماركراوی دوێنێ، خێرایی با  5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باشووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 9 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

له‌ راگه‌یه‌ندراوی كه‌شناسیی هه‌رێمدا ئاماژه‌ به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 2- 12- 2023  كراوه‌، كه‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور و پله‌كانی‌ گه‌رما نزیكده‌بنه‌وه‌ له‌ تۆماركراوی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ خێرایی با  15 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 9 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

 به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌

هەولێر : 20

سلێمانی : 19

دهۆک : 19

کەرکوک : 21

هەڵەبجە : 20

زاخۆ : 20

سۆران : 17

حاجی ئۆمەران : 14

گەرمیان : 23

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای بواری كه‌شناسیی له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك پێشبینییكرد، بەهۆی رووتێکردنی سیستەمێکی تری زەبەلاحی پەستان بەرز کە لەزەریای ئەتڵەسەوە درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکە، لەچەند رۆژی داهاتوودا، بۆ ماوەی هەفتەیەکی تر یان زیاتریش ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان کەشێکی وشک و سەقامگیر بەخۆوە ببین و بەرزە پەستان وەک دیوارێک دەبێتە بەربەست لەهاتنی شەپۆلەکانی دابارین.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسیی ده‌ڵێت: زستانی داهاتوو یەکێک دەبێت لەهەرە زستانە سەختەکان لەناوچەکانی هەرێم زۆر شێوەی لەوەرزی زستانە سەختەکەی وەرزی دابارینی 1991 - 1992 دەکات به‌تایبەت لەڕووی سەرما و بەفرەوە، كه‌ ئەو ساڵە زۆرترین بارستە هەوای سارد دابەزی و بووە هۆی هاتنی چەندین شەپۆلی سەرما و سۆڵەی توندو بەفر بارین بۆ سەر ناوچەکان.

هاوكات سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای بواری كه‌شناسیی و جوگرافیا و بوومه‌له‌رزه‌ بڵاویكرده‌وه‌، دەرکەوتنی ناوچەیەکی پەستان نزمی چالاکی هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، بۆ کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە نێوان ( 10 تاوەکو 15 ی مانگی 12 ) شەپۆلێکی باش و گشتگیری باران دەبارێت.




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان