کوردستانی

پارێزگاری هەولێر: بۆ پرۆژەی شەڵتەری سەگی بێلانە سوودیان لە ئەفغانستان وەرگرتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری هەولێر:  بۆ پرۆژەی شەڵتەری سەگی بێلانە سوودیان لە ئەفغانستان وەرگرتووە
مەودا میدیا-

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت بۆ پرۆژەی شەڵتەری سەگی بێلانە سوودیان لە ئەفغانستان وەرگرتووە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو رووداوانەی بەهۆی سەگەوە روودەدەن کەمیان کردووە.

ئەمڕۆ شەممە 2ی کانونی یەکەمی 2023 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "بۆ پرۆژەی شەڵتەری سەگی بێلانە سوودمان لە ئەفغانستان وەرگرتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی دروستکردنی ئەو شێڵتەرەوە، بە رێژەیەکی بەرچاو ئەو رووداوانەی بەهۆی سەگەکانەوە درووست دەبوون لەناو شاری هەولێر کەمیان کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو " لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە سەرپەرشتی شێڵتەرەکە دەکرێت و خواردن و شوێنی مانەوەی پارێزراویان بۆ دابین کراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان