کوردستانی
کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ شەممە 2ی کانونی یەکەمی 2023 لە گوندی کانی شینکەی نزیک شاری سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک بە سەختی برینداربوو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تیمەکانمان ناردووەتە شوێنی رووداوەکە تاوەکو لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن".
هەروەها سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای وت "ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 28 ساڵە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کرێکارەکە وەستای بەستنی دار و تەختەیە و لەکاتی کارکردندا تەختەکە بەر سیمی کارەباکە کەوتووە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
س.ر