کوردستانی
تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی داواکراوێکی لە یاسا هەڵهاتووی لە قەزای بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هێزەکانی ئاسایش بۆ جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی داواکراوان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە ئەمڕۆ شەممە 2ی کانونی یەکەمی 2023 تۆمەتباری لە یاسا هەڵهاتوو (مەریوان کەریم تۆفیق) دەستگیرکرا لە قەزای بازیان".
ئاماژە بەوەکراوە "دەستگیرکردنی ئەم داواکراوە لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوو چەند ئاژاوەگێڕێک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لەناحیەی شۆڕش تەقەیەکی زۆریان کرد و بوونە هۆی مەترسی و بێزاری هاوڵاتییانی سنوورەکە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی تۆمەتباران بەپێی مادەی (15) چەک فەرمانی گرتنیان بۆدەرکرا پاش گەشتنی هێزەکانی ئاسایش و کۆماندۆی کوردستان بە شوێنی رووداوەکە، تۆمەتباران بە چەک رووبەڕووی هێزەکان بوونەوە و تۆمەتبار (مەریوان کەریم تۆفیق ) هەڵهات، پاش ماوەیەک لە خۆ حەشاردان و خۆشاردنەوە، ئەمڕۆ (2/ 12 / 2023) لە قەزای بازیان لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشەوە دەستگیرکرا، ناوبراو چەندین فەرمانی گرتنی دیکەی بەردەستە، رابردوی تاوان و تەقەکردن و رفاندنی هەیە".
س.ر