کوردستانی

گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو لە قەزای رانیەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 10:00 تەرمی هاوڵاتییەک بە ناوی (ز.ر.ش) لەدایکبووی (2002) دانیشتووی رانیە گەیەندرایە نەخۆشخانەی رانیە کە شوێنەواری گولـلە بەسەر جەستەیەوە بوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی وتەی شاهیدی رووداو و توێکاری پزیشکی، رووداوەکە خۆکوژیە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان