کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڕیارێك بۆ ئەژماركردنی خزمەتی راژە بۆ هەندێك لە فەرمانبەران دەردەكات و خزمەتی پارێزەرایەتی و ئەندازیاری و پزیشكی دەخرێتە سەر خزمەتەكانیان.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە لایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە 23ی11ی 2023 دەرچووە ئاماژە بە نووسراوێكی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بۆ بڕیاری هەژماركردنی راژەی پارێزەرایەتی و ئەندازیاری و پزیشكی لە نووسراوەكەدا هاتووە "هەژماركردنی راژەی پارێزەرایەتی و ئەندازیاری و پزیشكی، پێش دامەزراندن ئەژمار دەكرێت، واتا نەكەوتبێتە نێو راژەی كردارەكی (فیعلی) فەرمانبەر، نەك نێوان دوو دامەزراندن".

ئەوەش خراوەتەڕوو "هەر فەرمانبەرێك زیاتر لە جارێك دامەزرابێت، هەر راژەیەكی دیكەی هەبێت لەنێوان دامەزراندنەكانی، ئەوە بۆی ئەژمار دەكرێت، ئەویش لە چوارچێوەی رێنوێنییە بەركارەكاندا".

ئەژماری راژە بۆ سەر خزمەتی فەرمانبەری، هەم بۆ گۆڕینی ناونیشان و زیادكردنی مووچەیە، هەروەها بۆ خانەنشینییش سوودیان لێوەردەگیرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان