کوردستانی
ئایدن مەعروف: ئێمە لەگەڵ ئەوەدانین کورسی کۆتاکان دابەش بکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پێویستە بابەتی کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان جیا بکرێتەوە لە کێشە سیاسییەکان، ئاماژە بەوەشدەکات هەر گۆڕانکارییەک بەبێ راوێژ لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکان بکرێت، لەبارەی بەشداری پێکهاتەکان لە پەرلەمان جێگەی مایەی قبووڵ کردن نییە.
ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "پێویستە بابەتی کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان جیا بکرێتەوە لە کێشە سیاسییەکان و نەکرێتە بەشێک لە ململانێی لایەنە سیاسییەکان، چونکە بوونی پێکهاتەکان گرنگە و پاڵپشتییە بۆ پێکەوەژیانی ئایینزاکان و نەتەوەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد "بابەتی پێکهاتەکان بابەتێکی گرنگە و دەبێت بە هەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، گرنگە لەبەرچاو بگیرێت، هەر بڕیارێکی خراپ لەبارەی کورسی کۆتاکان لە دادگای فیدراڵی بدرێت، کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر پێکەوەژیان، بۆیە دەبێ دادگای فیدراڵی پێش بڕیاردان تایبەتمەندی پێکهاتەکان لەبەرچاو بگرێت".
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان وتی "ئێمە لەگەڵ ئەوەدانین کورسی کۆتاکان دابەش بکرێن، چونکە یەکێک لە سکاڵاکان لە دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو بابەتەیە، هەندێک لایەنی سیاسیش داوای ئەوە دەکەن کورسی کۆتاکان لەسەر بنەمای جوگرافیا دابەش بکرێن، ئەمە کارێکی زۆر هەڵەیە و ئێمە دژی ئەوەین، بەپێی یاسای پەرلەمانی کوردستان کۆتاکان وەکو نەتەوە بەشدارن نەک لەسەر بنەمای ئایین، ئەمە جیاوازە لەگەڵ پەرلەمانی عیراق".
وتیشی "کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان کە 11 کورسییە، ئێمە لەگەڵ ئەوەین وەکوخۆی بمێنێتەوە و هەڵبژاردنی داهاتووش بە یەک بازنە بکرێت، هەموومان دەزانین تورکمان، ئاشووری و تورکمانەکان لە کام ناوچە هەن".
روونیشیکردەوە "هەر گۆڕانکارییەک بەبێ راوێژ لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکان بکرێت، لەبارەی بەشداری پێکهاتەکان لە پەرلەمان جێگەی مایەی قبووڵکردن نییە و قبووڵی ناکەین و هەڵوێستمان دەبێت، چونکە ئەوە دەستوەردانە لە کاروباری پێکهاتەکان".
س،ر
س،ر