کوردستانی

موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی عیراق بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكای له‌ هه‌ولێر كرده‌ئامانج

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی عیراق بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكای له‌ هه‌ولێر كرده‌ئامانج
مه‌ودا میدیا -

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ گرووپی چه‌كداریی ناسراو به‌ موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی عیراق رایگه‌یاند، بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكای له‌ شاری هه‌ولێر له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌ ئامانج، ئه‌وه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هێرشی سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكیی له‌ خۆرهه‌ڵاتی سوریا له‌لایه‌ن حزبوڵڵای عیراقییه‌وه‌.

موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی عیراقیی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ به‌ئامانجكردنی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامێكه‌ بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، دژی دانیشتوانی شاری غه‌زه‌ ئه‌نجامیده‌دات، هه‌مان بیانوو كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ بنكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی سوریا بۆردوومانكراوه‌.

ئه‌و گرووپه‌ چه‌كداره‌ عیراقییه‌ ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بنكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ی له‌ سوریا به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واوی كردووه‌ته‌ ئامانج.

له‌ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێكدا 66 جار بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ عیراق و سوریا كراونه‌ته‌ ئامانج.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان