کوردستانی
بافڵ تاڵهبانی لهگهڵ كورتهباڵاترین پیاوی جیهان: پشتگیرییتان دهكهین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان چاویکەوت بە ئەفشین قادرزادە، کورتەباڵاترین پیاوی جیهان و رایگهیاند، یەکێتیی پێشوازیی و پشتگیریی لە هەر هەنگاوێکیش دەکات کە ئامانجەکەی خزمەتکردنی ئەو چینە گرنگەی کۆمەڵگە بێت و هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتر بدات بۆیان.

بهگوێرهی راگهیهندراوێك كه لهسهر پهیجی رهسمیی خۆی له فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گەرمی بەخێرهاتنی ئەفشین قادرزادەی کرد بۆ سلێمانی و رایگەیاند، بە ئەوپەڕی پێزانینەوە لە پێگە و توانای کورتەباڵاکان دەڕوانین و ئێوە رۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەر لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا دەگێڕن.
دهڵێت: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهەموو شێوەیەک پشتگیریی ماف و داواکارییە رەواکانی کورتەباڵا و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەکات و باوەڕی تەواومان بە یاسایەکی سەردەمی هەیە کە پارێزەری مافەکانیان بێت.