کوردستانی

وتارێك له‌ میدیای عه‌ره‌بیدا: سه‌ری مانگ بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم واده‌ی نیگه‌رانیی و بێزارییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتارێك له‌ میدیای عه‌ره‌بیدا: سه‌ری مانگ بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم واده‌ی نیگه‌رانیی و بێزارییه‌
مه‌ودا میدیا - 

له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ سایتی ئیلافی سعودیدا نوسراوه‌، ئاماژه‌ به‌ ژیانی ئاسایی هه‌ر وڵاتێك ده‌كات كه‌ مانگانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌رك، فه‌رمانبه‌ران مافی خۆیان وه‌رده‌گرن و به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان، بابه‌ته‌كه‌ پێچه‌وانه‌یه‌. 

عه‌بدولستار ره‌مه‌زان، دادوه‌ر و پسپۆڕی یاسایی وتارێكی له‌ سایتی ئیلافی  سعودیدا (كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه‌) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ به‌ناونیشانی (سه‌ری مانگ نه‌ مووچه‌ هه‌یه‌ نه‌ هه‌واڵێك)، تیایدا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌ری مانگ بۆ فه‌رمانبه‌رانی عیراق واده‌ی راده‌ستكردنی مووچه‌كانیانه‌ له‌كاتی خۆیدا و له‌رێگه‌ی كارت و بانكه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای تێبینیی و سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ری، ئه‌وا ئه‌و واده‌یه‌ واته‌ سه‌ری مانگ، بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، واده‌ی ئازار و ره‌نج و  بێزاریی و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و چاوه‌ڕوانییه‌ تا هاتنی مووچه‌ و راده‌ستكردنیان. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی نارازی له‌ سنوری سلیمانی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن و ناچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان