کوردستانی

دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی نەوت روونکردنەوە دەدات و وادەی دەستپێکردنەوە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا ئاشکرادەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند "هاوڵاتییانی ناوشاری سلێمانی  رۆژانە پرسیاردەکەن سەبارەت بە دابەشکردنی نەوت کەماوەی چەند رۆژێکە راگیراوە، لێرەوە روونی دەکەینەوە دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە نەوت بە نرخی 55 هەزار پەنجا دابەشدەکرێت لە رێکەوتی 1ی کانونی یەکەمی 2023 ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی هاوڵاتیان ئەونەوتە وەرنەگرن کە نرخەکەی 103 هەزار و 500 دینار بوو، بەڵام تائەمڕۆ یەک لیتر لەونەوتە نەهاتووە".

ئاماژە بەوەکراوە "هەروەک لە روونکردنەوەی پێشووماندا ئاماژەمان پێدابوو ئەگەر ئەو نەوتەش بێت ئەوا لەسەر بریاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ناوچە شاخاوییەکاندا دابەشدەکرێت، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی بریارماندا کە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوشار لە سبەی سێشەممەوە دەستپێبکەینەوە بەهەمان میکانزم".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان