کوردستانی

گەنجێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانیی ئەمڕۆ لە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک گەنجێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە سەربانی ماڵەکەیەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

شێخ سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش رایگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2023 هاوڵاتییەک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە سەربانی ماڵ خۆی خستە خوارەوە و گیانی لەدەستدا و تا ئێستا نازانن هۆکاری رووداوەکە چییە و بۆ زانینی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە".

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەسێکی نزیکی بە مەودا میدیای داوە، ئەو کەسە ناوی یاسر نایب مستەفایە تەمەنی نزیکەی 28 ساڵ دەبێت و پیشەی مامۆستایە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان