کوردستانی
سوپاسنامەیەک لە نەرمین عوسمانەوە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پرسەی دایکییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای کۆتاییهانی بە خاکسپاردنی تەرمەکەی و بەڕێوەچوونی مەراسیمی پرسەی عائیشە عەبدولواحید، دایکی شەهید ئازاد و خوشکی شەهیدی سەرکردە جەعفەر عەبدولواحید، نەرمین عوسمان لەجیاتی بنەماڵەکەیان سوپاسنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کردووە کە لەو خەم و کۆستەیاندا بەشداربوون.
ئەمە دەقی سوپاسنامەکەیە:
سوپاسنامەیەک بۆ باڵای دایکم
لەکاتی نەخۆشکەوتن، هێنانەوەی تەرمی پیرۆزی دایکم تا بە خاکسپاردن و بەڕێوەچوونی مەراسیمی پرسەکەی، خزم و هاوڕێ و دۆستانێکی زۆر لەگەڵمان بەشداربوون، لەنێویاندا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، د.بەرهەم ساڵح، قوباد تاڵەبانی و دەیان سەرکردە و کەسایەتی سیاسی و حزبەکانی کوردستان، کەسایەتییە سیاسییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی، نوێنەرانی حزبە سیاسییەکان، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، مامۆستایانی زانکۆ، ژنانی تێکۆشەر، رۆشنبیران و نووسەر و رۆژنامەڤانان، خەڵکی کوردستانە ئازیزەکەمان، خزمان و دۆستان، هەر خەمخۆرێک کە بەشداریی ئەم کۆستەمان بوو.
دەمانەوێ لە کانگای دڵمانەوە و زۆر بەڕێز و گەرمییەوە، سوپاسی هەمووتان بکەین، بەشداریی ئێوە بە هەر رێگەیەک بێ کە بەشدارمان بوون و خەمخۆریتان بۆ ئێمە یەکجار جێی رێز و پێزانینمانە.
ئێوە بە بەشداریتان خەمی ئێمەتان لەگەڵ خۆتان بەشکرد، بوونە هۆکار و ئاسانکاریی کۆستەکەمان، دڵنیابن ئەم هاوخەمییەتان لەبیرناکەین.
دایکمان بۆ کورد و کوردستان زۆری بەخشی، ئازایانە بەڕووی ناهەموارییەکانی نەتەوەکەماندا چووەوە، ئەوە بۆ ئێمە ئەوپەڕی شانازییە کەوا بۆ نیشتیمانەکەمان کەمتەرخەم نەبووین.
سوپاس بۆ هەمووتان، سوپاس بۆ بەشداریتان، سوپاس بۆ ئەوەی لەگەڵمان بوون، سوپاس کە لە خەمتان کەمکردینەوە.
هەر هەبن و دووربن لە خەم و ناسۆری ئازیزانتان، لەگەڵ ئەوپەڕی رێزمان.
نەرمین عوسمان
لەجیاتیی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو عائیشە عەبدولواحید