کوردستانی
سودانی: ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش وه‌ك هه‌موو عیراق مووچه وه‌ربگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووه‌شممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دڵنیاییدا به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه به‌غدا ده‌یه‌وێت مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك مووچه‌خۆرانی هه‌موو عیراق مووچه وه‌ربگرن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستاندا كۆبووه‌ته‌وه و باسی دۆخی مووچه و هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی به‌غدا كردووه بۆ باشكردنی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان له هه‌موو عیراقدا به‌بێ جیاوازیی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، كه به‌غدا ده‌یه‌وێت دۆخی گوزه‌رانی هاوڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان به‌رزبكاته‌وه، به‌جۆرێك له‌كاتی خۆیدا وه‌ك مووچه‌خۆرانی هه‌موو عیراق مووچه‌كانیان وه‌ربگرن و له‌و بواره رێككه‌وتن كراوه و پێویسته پێوه‌ی پابه‌ندبن.

سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئاسایش و سه‌قامگیریی عیراق گرنگه و پێویسته بایه‌خی پێبدرێت و هاوكات به‌غدا بایه‌خ به پێشكه‌شكردنی هاوكاریی ده‌دات بۆ پشتیوانییكردنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له مانگی شوباتی ساڵی داهاتوودا به‌رێوه‌بچێت.