کوردستانی

یه‌كێتیی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كێتیی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ ناجێگرییه‌كانی دۆخی ئابووری و سیاسیی له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئاڵۆزیی و به‌رده‌وامیی پرسه‌ گه‌رمه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا، بڕیاره‌ یه‌كێتیی و پارتی به‌مزووانه‌ كۆببنه‌وه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، به‌مزووانه‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی دیاری هه‌نوكه‌یی تاوتوێده‌كه‌ن. 

وته‌بێژی یه‌كێتیی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مانگی رابردووی نێوان پارتی و یه‌كێتیی له‌ پیرمام، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هه‌ردوولا هەبووە، به‌ڵام مه‌له‌فه‌كانی ئەمنیی، ئیداریی و سیاسیی ماون کە هەوڵدەدرێت به‌مزووانه‌ یه‌كێتیی و پارتی كۆببنه‌وه‌ و تاوتوێی بكه‌ن. 

یه‌كێك له‌ راسپارده‌كانی پێنجه‌مینی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه‌ كۆتایی مانگی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، بریتیی بوو له‌ ده‌ستپێكردنی زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تردا به‌ئامانجی دروستكردنی یه‌كده‌نگیی سیاسیی كوردیی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان