کوردستانی

هه‌ولێر: دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانییکردن بەماددە هۆشبەرەکانه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ولێر: دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانییکردن بەماددە هۆشبەرەکانه‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، باندێكی بازرگانییكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ سووریین.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانیانەوە باندێکی بازرگانییکردن بەماددە هۆشبەرەکانه‌وه‌ دەستگیربكرێت، کە لە دوو ئافرەت و دوو پیاو پێکهاتوون و خەڵکی وڵاتی سوریان، بەناوەکانی (س ، ن ، م)و ( ر ، ع ، أ) و (س ،ع ، ب) و (م ، خ ، ع).

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوه‌ بەسەر کەلوپەلی بەکارهێنان و بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ و مەریجوانە)، هاوكات ئاسایشی هه‌ولێر سوپاسی هاوڵاتیانیش ده‌كات کە هەمیشە هەماهەنگ و هاوکارن لەپێدانی زانیاریی بە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان