کوردستانی

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و قوربانی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و قوربانی هەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی بانەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک دووڕیانی سەرچنار ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە بووە بە دوو بەشەوە".

ئاماژە بەوەکراوە "لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون گیانیان لەدەستداوە و شۆفێرەکەش بریندارە، لەئێستادا لە نەخۆشخانەیە و دەستبەسەرکراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان