کوردستانی

وەزارەتی کشتوکاڵ باجی لەسەر چەند بەرهەمێکی هاوردە هەڵگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کشتوکاڵ باجی لەسەر چەند بەرهەمێکی هاوردە هەڵگرت
مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد باجیان لەسەر چەند بەرهەمێکی کشتوكاڵی هەڵگرتووە لەپێناو دابەزینی نرخەکەی.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی رایگەیاند "لە سەرەتای ئەم مانگەوە باج لەسەر هاوردەکردنی خەیار، کولەکە، پیاز، تەماتە و باینجان هەڵگیراوە، ئەمەش بەهۆکاری بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرهەمەکان".

ئاماژەی بەوەکرد "هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە لە کاتێکدایە، لەئێستادا کە وەرزی پایزە زۆرینەیان بەرهەمی ناوخۆی نەماوە، وەزارەتی کشتوکاڵیش بۆ ئەو مەبەستە باجی لەسەر ئەو بەرهەمانە لابرد، بۆ ئەوەی نرخیان بەرز نەبێتەوە، زۆربەی ئەو بەرهەمانەی باجیان لەسەر لابراوە ئێستا ئامادەکاری بۆ چاندنیان دەکرێت، تاکو بەهاری داهاتوو بەرهەمەکان پێدەگەن".

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ وتی  "ئەوەی ئێستا هەیە لە ناوخۆ ترێ، هەنار، پەتاتە و هەندێک بەرهەمی دیکە پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پڕدەکەنەوە".

وتیشی  "ئێستا هەرێمی کوردستان چەند بەرهەمێکی دیکەی پێگەیشتوون و زیاترن لە پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکەنەوە، وەک بەرهەمە گەڵا سەوزەکان سڵق، کەلەرم، کاهو، توور، شێلم و قەڕنابیت، لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان