کوردستانی

تورکیا ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج
مەودا میدیا- 

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2023 فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا نزیک سەنتەری ناحیەی بامەڕنێ-یان لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک-یان بۆردوومان کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە مەودا میدیا دراوە، لە ئەنجامی بۆردوومانی ناحیەی بامەڕنێ کەسێک شەهید بووە و کەسێکی دیکەش برینداربووە،

هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بۆ مەودا میدیا هاتووە، ئەو کەسەی شەهید بووە ناوی "عەلی جەمیل"ە و ئەوەشی بریندارە ناوی "مەتین سدیق"ە.

بەبیانووی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام ئەو ناوچانە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە دەکرێنە ئامانج.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan